shadow

هەفتەی پێشوو فڕۆکەیەکی ئێف شازدەی ئیسرائیلی لە نێو خاکی سوریا پێکراو لە زەمینی ئەردەن کەوتە خوارەوە شارەزایان دەڵێن هوکاری خستنە خوارەوەی ئەو فڕۆکە پێشکەوتوە سیستمی موشەکی ئێس ٤۰۰ی ئێرانیە کە هێندەی نەماوە ئێران بگاتە قۆناغی کۆتایی پرۆژەکە لە سوریاو باشوری لوبنان بەوەش مەترسیەکی جدی دەخەنە سەر ئاسایشی ێیسرائیل هەر بۆیە حکومەتی ئیسرائیل دەستەوەستان نەوەستاوەو هۆشیاری تەواوی داوە کە “سەرشێتیەکانی ئێران بە سەرشێتی دیکە رادەوەستێنرێ”

رۆژنامەنوسی بەناوبانگی ئەمریکی لە چەند رۆژی رابردوودا سەردانی بەرزاییەکانی جۆلانی کردوو لە وتارێکدا نوسیویەتی “ئەم شوێنە دووهەم مەترسیدارترین شوێنی جیهانە دوای نیمچە دوورگەی کۆریا”.. فریدمان دەڵێ هاتوم بۆ ئەم شوێنە چونکە ئەگەری هەیە لە هەر چرکەساتێکدا بتەقێتەوەو رۆژهەڵاتی ناوین نگرۆی جەنگیکی دی ببێ کە هەڵگیرسانی دیارە بەڵام دامرکاندنەوەی بە هیچ شێوەیەک دیار نیە

هاوکات بەرپرسێکی سەربازی ئیسرائیلی بە رۆژنامەنوسە ئەمریکیەکەی راگەیاندووە چیدیکە ئیسرائیل سیاسەتی شەر ی بە وەکالەتی ئێران قبوڵ ناکات و ئەبێ ئاگری ئەو سەرشێتیانە ناوماڵی ئێرانیش بسوتێنێ لەوبارەیەوە ئاماژە بە جیلێکی نوێی ژێر دەریایی ئیسرائیلی دەکات بە ناوی دۆلفین کە دژە رادارەو توانای ئەوەی هەیە بێتە نێو ئاوەکانی کەنداوو موشەکی کرۆزیش هەڵدەگرێ

هەموو ئاماژەکان هێمان بۆ ئەوەی کە جەنگی سوریا لە وەرزێکی نوێیدایەو رووبەرووبونەوە سەرەکیەکە لە نێوان ئیسرائیل و ئێراندا دەبێ کە بێ گومان ئەوانیش نوێنەرایەتی دوو جەمسەرو دوو بلۆکی نێودەوڵەتی دەکەن ئەم جەنگە هەڵگیرسێ رۆژهەڵاتی ناوین دەبێتە دۆزەخێکی راستەقینە.

فرمان عبدالرحمن

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *