shadow

کریستیانۆ رۆنالدۆ  یاریزانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بە ھۆی ھەلسوکەوتی لە یاری ھاتنەوەی کلاسیکۆ ,رەنگ بێت تووشی سزایەکی قورس ببێتەوە .
رۆژنامەی مارکای وەرزشی ئیسپانیا بلاویکردەوە , بڕیاروایە بەرپرسانی فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئیسپانیا کۆبونەوەیەک ئەنجام بدەن لەسەر روداوەکانی یاری کلاسیکۆی نێوان بارسێلۆنا و ریال مەدرید و پێشبینی دەکرێت کە ھێرشبەری شاھانە بە ھۆی ھەلسوکەوتی بەرامبەر ھاندەرانی کەتەلۆنی سزا بدرێت .
خاڤیەر تێباس ,سەرۆکی فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئیسپانیا لەمبارەیەوە رایگەیاند : رۆنالدۆ ,لەو یارییەدا لەکاتی تۆمار کردنی تاکە گۆلی یانەکەی ,ھەرەشەی لە ھاندەرانی بارسێلۆنا کردووە, بۆیە پێشبینی دەکرێت کە ئەو یاریزانە بۆ چەند یارییەک دوور بخرێتەوە یاخود سزای ماددی بدرێت .

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *