shadow

 

ئەمرۆ یەک شەممە 7/5/2017 ئیدارە و دارایی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا هەواڵێکی بێبنەمایی چەند ماڵپەرێکی رەتدەکردەوە.

دەقی روونکردنەوەکە:
لە چەند ماڵپەرێک لەزاری ئەندامێکی ئەنجومەنی ناوەندی بەبێ ئەوەی ناوەکەی ئاشکرا کردبێت بڵاو کراوەتەوە کە گوایا دوو ساڵە بودجەی (شەکر و چا ) لە ئەنجومەنی ناوەندی بڕدراوە ، بەپێویستمان زانی بۆ رایگشتی روون بکەینەوە ئەو قسانە هەڵبەستراو و بێ بنەمان و دوورن لە راستیەوە ، بەپێچەوانەوە لەماوەی 2 ساڵی رابردوو بە ئێستاشەوە سەرەڕایی بوونی قەیرانی دارایی بۆ هەر پێویستیەکی رۆژانەی ئەنجومەنی ناوەندی ، مەکتەبی ئیدارە و دارایی گشتی پاڵپشت و هاوکارمان بوون.

لەگەڵ رێزدا …

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *