shadow

ئه‌یاد عه‌لاوی‌ ناوه‌ڕۆکی‌ نامه‌یه‌کی‌ نهێنی‌ مه‌سعود بارزانی‌ ئاشکراده‌کات که‌ تێیدا ره‌زامه‌ندی‌ نیشانداوه‌ بۆ دواخستن و هه‌ڵپه‌سپاردنی‌ ئه‌نجامی‌ ریفراندۆم و ده‌شڵێت: نامه‌که‌م بۆ عه‌بادی‌ ناردوه‌.

عه‌لاوی ئاشکرایده‌کات که‌ ره‌زامه‌ندییه‌که‌ی‌ مه‌سعود بارزانی‌ به‌ده‌قی‌ نامه‌یه‌که‌ و به‌واژۆی‌ خۆیه‌تی‌، له‌و نامه‌یه‌دا پێیڕاگه‌یاندوم”ره‌زامه‌ندم بۆ گرتنه‌به‌ری هه‌ر بڕیارێک بۆ دواخستنی ئه‌نجامه‌کانی ریفراندۆم، له‌نامه‌که‌یدا دووپاتیکردۆته‌وه‌ که‌چاوه‌ڕوانی گفتوگۆی بێمه‌رجه‌ و له‌ڕووی مه‌بده‌ئیشه‌وه‌ ره‌زامه‌نده‌ پشت به‌ده‌ستوور ببه‌ستێت.

ئەیاد عەلاوی، جێگری سەرۆك كۆماری عێراق لەمیانەی چاوپێكەوتنێكی تەلەڤزیۆنیدا لەگەڵ كەناڵی “سومەرییە” رایگەیاند، مەسعود بارزانی، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان نامەیەكی بۆ نوسیم، منیش لای خۆمەوە رەوانەی “عەبادی”م كرد كە تیایدا رەزامەندی نیشانداوە لەسەر دواخستنی گرتنەبەری ھەر بڕیارێك دەربارەی ئەنجامەكانی ریفراندۆم.

عەلاوی وتیشی “بارزانی لە نامەكەیدا دوپاتیكردوەتەوە كە چاوەڕوانی گفتوگۆی بێ مەرجە، لەڕووی مەبدەئیشەوە رەزامەندی نیشانداوە كە پشت بە دەستور ببەستێت”.
ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە ھێزی سەربازی بۆ چارەسەری گرفت لەگەڵ ھەولێر بەكارنەھێنریت و داواشی كرد بابەتی كێڵگە نەوتییەكان لەڕێی گفتوگۆوە چارەسەر بكرێت.

ئەوەشی وت “سەرجەم سەركردەكانی كورد لەگەڵ چارەسەركردنی گرفتەكەدان بە رێگەی ئاشتییانە، وەك ئەوەی بۆیان دوپاتكردمەوە لەمیانەی بەشداریكردنم لە مەراسیمی پرسەی تاڵەبانی”.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *