shadow

ئه‌مڕۆ رێكه‌وتى 18 ى 10 ى 2017، سه‌رۆك كۆمارى عێراق بڕیارى له‌سه‌ركارلابردنى “نه‌جمه‌دین كه‌ریم” ى له‌ پۆستى پارێزگارى كه‌ركوك واژۆ كرد.

پاش ئه‌وه‌ى به‌ زۆرینه‌ى ده‌نگى ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى عێراق، “نه‌جمه‌دین كه‌ریم” له‌ پۆستى پارێزگارى كه‌ركوك دوورخرایه‌وه‌، ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ “فوئاد مه‌عسوم” سه‌رۆك كۆمارى عێراق بڕیارى له‌سه‌ركارلابردنى ناوبراوى له‌ پۆستى پارێزگارى كه‌ركوك واژۆ كرد.

رێكه‌وتى 14 ى 9 ى 2017 په‌رله‌مانى عێراق به‌ زۆرینه‌ى ده‌نگ بڕیاریدا به‌ لابردنى “نه‌جمه‌دین كه‌ریم” پارێزگارى كه‌ركوك له‌ پۆسته‌كه‌ى.

بڕیاره‌كه‌ى په‌رله‌مان سه‌باره‌ت به‌ دوورخستنه‌وه‌ى پارێزگارى كه‌ركوك له‌ پۆسته‌كه‌ى پاش ئه‌وه‌هات، “حه‌یده‌ر عه‌بادى” سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق داوایه‌كى ئاڕاسته‌ى په‌رله‌مانى عێراق كرد بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌.

كورد زۆرینه‌ى ره‌هاى كورسییه‌كانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوكى به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ و له‌ سه‌رجه‌م هه‌ڵبژاردنه‌كاندا سه‌ركه‌وتنى گه‌وره‌ى به‌ده‌ستهێناوه‌، بۆیه‌ پێشبینى ده‌كرێت جارێكى دیكه‌ له‌ رێى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاوه‌ كوردێك ئه‌و پۆسته‌ به‌ده‌ستبهێنێته‌وه‌.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *