shadow

 

وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، بڕیارە نه‌شته‌رگه‌ریه‌کی تر بۆ کۆسره‌ت ره‌سوڵ بکرێت و به‌م نزیکانه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ هه‌رێمی کوردستان.

د. رێکه‌وت حه‌مه‌ ره‌شید وه‌زیری ته‌ندروستی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئەمرۆ چوار شەممە 6/12/2017 له‌ کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: وابڕیاره‌ نه‌شته‌رگه‌ریه‌کی تر بۆ کۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سکرتێری گشتی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان بکرێت، وتیشی: ئه‌م نه‌شته‌رگه‌ریه‌ بچوکه‌ و گه‌وره‌ نیه‌و دوای ئه‌نجامدانیشی به‌م نزیکانه‌ کۆسره‌ت ره‌سوڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ هه‌رێمی کوردستان.

هەر لەبارە تەندروستی هەڤاڵ کۆسرەت رەسوڵەوە ، مەلا ئاوات ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی و بەرێوەبەری گشتی شوێنەواری هەرێم کە ئەمرۆ لەگەڵ بەهرۆز گەڵالی و چەند هەڤاڵێکیتر سەردانیان کردوە وتی: ئەمرۆ سەردانی کاک کۆسرەت مان لە نەخۆشخانەی فیفانتس کرانکن هاوس لە بەرلین کرد ولە نزیکەوە لە تەندرورستیمان پرسی نەشتەرگەریەکی بۆ کراوە و بڕیاریشە نەشتەرگەرییەکیتری بۆ بکرێت، وتیشی: تەندروستی کاک کۆسرەت جێگرە و بەو هیوایەین بەم زوانە بگەرێتەوە هەرێمی کوردستان.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *