shadow

سەلیم جبووری بۆ چارەسەری کێشەکانی نێوان بەغداد و هەولێر حەوت خاڵی ڕاگەیاند.

سەلیم جبوری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانی هێزە عێراقییەکان دەستپێشخەرییەکی حەوت خاڵی بۆ چارەسەری کێشەکانی نێوان حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان  راگەیاند.

لەو دەستپێشخەرییەدا جبوری ئاماژەی بەوەداوە “پێویستە ڕیفراندۆم و ئەنجامەکانی هەڵبوەشێنێتەوە و دوپاتی یەکپارچەیی خاکی عێراق دەکاتەوە.

دەستپێشخەرییەکە حەوت خاڵی لە خۆگرتووە، کە بریتین لە:

1. دووپاتکردنەوەی لەسەر یەکێتیی عێراق بە خاک و گەلەکەی.

2.  بەشداریکردنی سەرجەم پێکهاتەکانی عێراق لە کۆبوونەوە و دانوستاندنەکان، بەوپێیەی کێشەکە رەهەندێکی نیشتمانی هەیە و جێگەی بایەخی هەمووانە. نابێت چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە تەنیا لە نێوان هەردوو هاوپەیمانی نیشتمانی و کوردستان  کورتبکرێتەوە، هەروەک لە رابروودا روویانداوە.

3. هەڵوەشاندنەوە و سڕکردنی گشتپرسیی و ئەنجام و دەرهاویشتەکانی.

4.  گەڕانەنەوەی ناوچە کێشەلەسەرەکان بۆ ژێر دەسەڵاتی ناوەند و بڵاوکردنەوەی هێزەکانی فیدراڵی بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیرییەکەی.

5. بۆ جێبەجێکردنی یاسا و دەستوور، پێویستە ئیدارەی کەرتەکانی نەوت و هەناردەنی لەژێر سەرپەرشتی حکومەتی ناوەندی بێت و دەسەڵاتی ناوەندنی بەسەر دەروازە سنوورییەکان و فڕۆکەخانەکان بسەپێندرێت، بەشێوەی شەفاف ئیدارە بکرێن.

6. پشتبەستن بە پرۆگرمێکی چاکسازیی روون لە ئیدارەکردنی دەوڵەت و بە دەستوورییکردنی دامەزراوەکان لەسەر ئاستی ناوەند و هەرێم و پارێزگاکاندا.

7. پەلەکردن لە گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانیان لەڕێگەی پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەش لە نێوان حکومەتی ناوەند و حکومەتی هەرێمی کوردستان، دانانی بنمیچێکی کاتی کە شەش مانگ تێپەڕ نەکات، تاوەکو پێش ئەنجامدانی هەڵبژاردنی داهاتوو تەواو بێت.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *