shadow

ئاراس شێخ جەنگی بۆ پەرلەمان: زانیاری ورد و نهێنیم لایە کە کێ کەرکوکی دا بەدەستەوە

ئاراس شێخ جەنگی نامەیەک ئاراستەی پەرلەمانتارانی کوردستان دەکات و رایدەگەیەنێت کە ئامادەیە چەندین زانیاری ورد و گرنگ سەبارەت بە لەدەستدانی کەرکوک لە کۆبونەوەیەکی کراوەی پەرلەماندا بخاتە ڕوو.

ئاراس شێخ جەنگی لەو نامەیەیدا کە ئەمڕۆ ٣ شەممە ١٢ / ١٢ /٢٠١٧ بڵاویکردەوە رایگەیاند ” بەداخێكی زۆرەوە هێشتا ئەو قسەڵۆك و وتی وتیانە هەر ماون كە گوایە لەدەستدانی كەركوكی خۆشەویست و ناوچەكانی تری كوردستان بەهۆی (خیانەت) و رێكەوتنی نهێنی یەوە بووە لەگەڵ هێزە عێراقی و ئێرانی یەكان وە لەبەر ئەوەی بەندە هەندێك زانیاری گرنگ و وردم لایە دەربارەی ئەو كارەساتە”.

 

دەقی نامەکەی ئاراس شێخ جەنگی بۆ پەرلەمانی کوردستان:

بەڕێزان.. خوشك و برایانی پەڕلەمانتار لە پەڕلەمانی كوردستان
سڵاوێكی گەرم
بەداخێكی زۆرەوە هێشتا ئەو قسەڵۆك و وتی وتیانە هەر ماون كە گوایە لەدەستدانی كەركوكی خۆشەویست و ناوچەكانی تری كوردستان بەهۆی (خیانەت) و رێكەوتنی نهێنی یەوە بووە لەگەڵ هێزە عێراقی و ئێرانی یەكان وە لەبەر ئەوەی بەندە هەندێك زانیاری گرنگ و وردم لایە دەربارەی ئەو كارەساتە، بۆیە لەڕێ‌ ی ئەم نامەیەوە ئێوە و هەموو خەڵكی كوردستان ئاگادار ئەكەم كە ئامادەم بێم لەبەردەمی ئێوەی بەڕێزدا و بە ئامادەیی تێكڕای دەزگا ئیعلامیەكان هەموو راستیەكان سەبارەت بەو بابەتە ئاشكرا بكەم بەمەرجێك دانیشتنەكە كراوە بێت و راستەوخۆ پەخش بكرێ‌ بۆ ئەوەی كۆتایی بهێنرێ‌ بەم درۆ و دەلەسانەی كە جگە لە چەواشەكردنی رای گشتی هیچ مەبەست و مەرامێكی نی یە. چاوەڕێ‌ ی وەڵامی بەڕێزتانم لەگەڵ رێزی بێ‌ پایانمدا.

                                                                           براتان
                                                                ئاراس شێخ جەنگی
                                                                     12/12/ 2017​

 

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *