shadow

هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد روونكردنەوە لەبارەی پێكهێنانی سەركردایەتی سیاسی كوردستان – عیراق دەدات و رایدەگەیەنێت:” ئەم هەنگاوە بە هەڵەیەكی گەورە دەزانم و گەلەكەشمان باجی ئەو عینادییە دەدات.

لو رونکردنەوەیەکدا کە بۆ PUKcc.net نێردراوە، ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی (ی.ن.ک) رایدەگەیەنێت لەگەڵ ئەوەی ھەموو دەوڵەتە زلھێزەکانی دنیا و وڵاتانی دراوسێ داوایانکرد کە ئەو راپرسییە لەم دۆخەدا ئەنجام نەدرێت و کاتی نییەو چەندین پێشنیارو نەخشە رێگەیان خستە بەردەممان، ئەوەبوو کە سەرکردایەتی ھەرێمی کوردستان (بەخۆشمەوە) ھیچ کام لەو پێشنیارو نەخشە رێگایانەمان پەسەند نەکردو تەحەدای ھەموو دنیامان کرد.
دەقی روونکردنەوەکە:
جەماوەری گەلی کوردستانی خۆڕاگرو قارەمان لەگەڵ ئەوەدا کە راپرسی لە (٢٥/٩) ئەنجامدرا، مەبەست لەو راپرسییە ھەر ئەوە نەبوو کە بزانرێت گەلی کورد چی دەوێت، بەڵکو دیاریکردنی مافی چارەی خۆنووسین و ھەنگاونان بوو بۆ سەربەخۆیی.
لەگەڵ ئەوەشدا ھەموو دەوڵەتە زلھێزەکانی دنیا وەک ئەمریکاو بەریتانیاو فەڕەنساو روسیاو چین و یەکێتی ئەوروپاو کۆمەڵەی نەتەوە یەکگرتووەکان و گشت وڵاتانی دراوسێ داوایانکرد کە ئەو راپرسییە لەم دۆخەدا ئەنجام نەدرێت و کاتی نییەو چەندین پێشنیارو نەخشە رێگەیان خستە بەردەممان، ئەوەبوو کە سەرکردایەتی ھەرێمی کوردستان (بەخۆشمەوە) ھیچ کام لەو پێشنیارو نەخشە رێگایانەمان پەسەند نەکردو تەحەدای ھەموو دنیامان کرد.
دیارە ئێستاش گەلەکەمان باجی ئەو عینادییە دەدات و ئێستاش لەجیاتی ئەوەی کە بەخۆماندا بچینەوەو ھەڵسەنگاندنێکی وردو واقعییانە بۆ ئەم دۆخە تازەیە بکەین، ئەبینین کە بڕیاری پێکھێنانی (مەجلیسی قیادەی سەورە-عێراق) واتە سەرکردایەتی سیاسی کوردستان-عێراق دەدرێت، بەبێ ئەوەی ئەو مەسەلەیە بگەڕێتەوە بۆ سەرکردایەتی پارت و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بۆ ھەڵسەنگاندن و بڕیاردان لێی.
ئەوەش ھەروەک بڕیارەکەی (٧/٦/٢٠١٧) وایە کە رۆژی (٢٥/٩)ی بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم دەستنیشان کرد، بەبێ ئەوەی ھیچ ھەڵسەنگاندێک بۆ پێشھات و ئەگەرەکان بکرێت و ھەروەھا بەبێ گەڕانەوە بۆ سەرکردایەتی پارتە سیاسییەکان.
من وەک ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، ئەم ھەنگاوە بەھەڵەیەکی گەورە دەزانم و بەھیچ شێوەیەک لەگەڵ ئەو سەرکردایەتییەدا نابم و نیم.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *