shadow

کەمێک لەمەوپێش کۆبونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەسەرپەرەشتی کۆسرەت ڕسوڵ عەلی دەستیپێکرد.

بەپێی زیانیارییەکانی سایتى ئەنجومەنی ناوەندی PUKcc لەکۆبونەوەکەدا دواین گۆرانکاری و پێشهاتە سیاسیەکانی کوردستان و عێراق و ناوچەکە تاوتوێدەکرێت ، هەروەها تاوتوێی نەخشە رێگاکەی یەکێتی دەکرێت و بڕیاری کۆبونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیش دەدرێت ، هەر بڕیار و پرۆژەیەکیش دوای گفتوگۆکردن و پەسەندکردنی لە ئەنجومەنی سەرکردایەتی بۆ هەمان مەبەست ئاراستەی ئەنجومەنی ناوەندی دەکرێت .

هەروەها پڕکردنەوەی پۆستەکانی یەکێتی لە حکومەتی هەرێم و عێراقی فیدراڵ تەوەرێکیتری کۆبونەوەکەی مەکتەبی سیاسی دەبێت .

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *