shadow

هەرچەندە دوێنێ لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا باس لە دەستکاریکردنی مووچە نەکراوە، بەڵام باری دارای حکومەتی هەرێم باشەو، دەستکاری سیستەمی پاشەکەوتی مووچەش دەکرێت.

سەرچاوەیەکی حکومی ئاگادار رایگەیاند” باری دارایی حکومەتی هەرێم بە بەراورد بە سەرەتای قەیرانەکە لە بارودۆخێکی ئابوری باشتردایە”.

ئەو سەرچاوەیە ئاشکرای کرد ” ئەگەر باری دارایی حکومەت باش نەبووایە پارە دابین نەدەکرا بۆ پرۆژە ناوخۆییەکان و، پارە بۆ کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و ، پارە بۆ بورای خوێندنی باڵاو بەدیاریکراوی پارەی توانا سازی خەرج نەدەکرا”.

سەبارەت بەوادەی دەستکاریکردنی پاشەکەوتی مووچە، سەرچاوەکە جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە لەچەند مانگی داهاتوودا دەبێت، بەڵام تا ئێستا کاتەکەی دیاری نەکراوە.

بەپێچەوانەی ئەو هەواڵانەی باس دەکران،دوێنێ ١٧ ی نیسان کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران سازکرا، بەڵام باسی دەستکاریکردنی مووچەی فەرمانبەران نەکرا.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *