shadow

دەستبەرداربوونی مەسعود بارزانی لە پۆستەکەی راگەیەندرا

ئومێد خۆشناو سەرۆکى فراکسیۆنى پارتى لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنوسیدا لەناو پەرلەمانی کوردستاندا ڕایگەیاند، “وەرگرتنى پۆستى سەرۆکى هەرێم لەلایەن بارزانییەوە بۆ ڕێکخستنەوەى ناوماڵی کورد بوو”، وتیشی “بارزانى هێزی بە پۆستى سەرۆکى هەرێم بەخشیبوو”.

سەرۆکى فراکسیۆنى پارتى ئەوەشی وت  “پیرۆزترین پۆست لای بارزانى تەنها پێشمەرگایەتییە  و ڕەتیکردووەتەوە لە پۆستى سەرۆکى هەرێم بەردەوام بێت”

ئومێد خۆشناو  ئاماژەى بەوەشکرد، “ئەمڕۆ لە پەرلەمان گفتوگۆی دابەشکردنى دەسەڵاتەکانى سەرۆکى هەرێم دەکەن تا هەڵبژاردنەکانى داهاتوو  و بارزانى وەک پێشمەرگە و سەرکردەیەکى کورد بەردەوام دەبێت”.

ئەمەش لە کاتێکدایە لە ئێستادا  دانیشتنى پەرلەمان دەستیپێکردووە و دانیشتنەکە داخراوە  و پێشتریش دلێر ماوەتى سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، لە دانیشتنى ئەمڕۆی پەرلەماندا سەرۆکایەتى هەرێم سڕ دەکرێت تا هەڵبژاردنەکانى داهاتووى هەرێم

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *