shadow

بۆ كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلال، هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە پشووی فەرمی رادەگەیەنن، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیش رایدەگەیەنێت: سبەینێ بڕیار لەپشوەكە دەدەین كە چەند رۆژ بێت، بەڕێوبەری كاروباری یاسایی لەپارێزگای سلێمانیش دەڵێت: بەپێی پێداویستی، رۆژانی شەممەو یەكشەممە دەكرێت بەپشوو.

ئازاد محەمەد سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە SNNی راگەیاند: سبەینێ 5ی تشرینی یەكەم، لەگەڵ عومەر قەڵادزێی لەبری پارێزگاری سلێمانی گفتوگۆ دەكەین و لەگەڵ عەلی عوسمان پارێزگاری هەڵەبجە بەوەكالەت و ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین لەپەیوەندیدا دەبین، بۆئەوەی پەیامەكەمان هاوبەش بێت، بۆیە تائێٍستا بڕیارمان نەداوە پشووەكە چۆن رادەگەیەنین.

وتیشی: “بەدڵنیاییەوە چی پێویست بكات ئەوەدەكەین، چونكە لەدەستدانی سەرۆك مام جەلال كۆستێكی گەورەیە”.

لەلایەن خۆشییەوە، سەرچڵ ئەنوەری بەڕێوبەری كاروباری یاسایی لەپارێزگای سلێمانی بە SNNی راگەیاند: دوای كۆبوونەوەی پارێزگارو سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەڕاگەیەنراوێكی فەرمیدا پشووی فەرمی رادەگەیەنرێت.

وتیشی: “بەگوێرەی پێداویستی و بەڕێوەچوونی رێوڕەسمەكە، رەنگە رۆژانی شەممەو یەكشەممەی هەفتەی داهاتوو بكرێت بەپشووی فەرمی”.

راشیگەیاند: دەسەڵاتی راگەیاندنی پشوو لەدەستی پارێزگارو ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیدایەو تاوەكو ئەوان بڕیارنەدەن، هیچ شوێنێك ناتوانێت پشوو رابگەیەنێت.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *