shadow

ێگه‌كانی‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌عێراق ئه‌مڕۆ به‌شێوه‌یه‌كی‌ كت‌و پڕ‌و چاوه‌ڕوانه‌كراو، جارێكی‌ دیكه‌ ڕاوه‌ستێنرانه‌وه‌، له‌وانه‌ش (فه‌یسبوك، تویته‌ر‌و یوتیوب) به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ گه‌یاندنی‌ عێراق، هیچ ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌وباره‌یه‌وه‌ بدات.

ماڵپه‌ڕی‌ مه‌سه‌له‌ بڵاویكرده‌وه‌، ژماره‌یه‌ك له‌به‌كارهێنه‌رانی‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌چه‌ند پاێزگایه‌كی‌ عێراقه‌وه‌ ڕایانگه‌یاندووه‌، كه‌ سه‌رله‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، تۆڕه‌كانی‌ تویته‌ر‌و یوتیوب به‌یه‌كجاری‌ له‌كارخراون.

ئاماژه‌به‌وه‌شكراوه‌ له‌كاتژمێر 10ی‌ ئه‌مڕۆوه‌ له‌به‌غدای‌ پایته‌خت تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ڕاوه‌ستێنران، به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ گه‌یاندن هیچ ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك پێشكه‌شبكات.

له‌ماوه‌كانی‌ ڕابردووشدا له‌كاتی‌ ڕوداوه‌كانی‌ شاری‌ موسڵ‌و ناچه‌كانی‌ دیكه‌دا، تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌فایبه‌ریشه‌وه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی‌ كاتی‌ قه‌ده‌غه‌كران.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *