shadow

کچێکی تەمەن 24 ساڵ دوای سێ مانگ لە هاوسەرگیری، بۆی دەردەکەوێت مێردەکەی باپیری راستەقینەی خۆیەتی و بەمەش تووشی سەرسوڕمانی دەبێت، زاوا کە دەکاتە باپیری کچەکە تەمەنی 68 ساڵییەو یەکێکە لە پیاوە ملیۆنێرەكانی ئەمریکا.

چیرۆكە تراژیدییەكە لەوكاتەوە دەستی پێكردووە كاتێک هەردوو هاوسەر تەماشای ئەلبومی وێنەی خێزانی هەردوولایان كردووە و بوكەكە باپیری لەیەكێك لە وێنەكاندا ناسیوەتەوە.

بوك و زاواكە كە لە گۆڵدن بیچ لە شاری میامی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دەژین، نەیانویستووە ناویان ئاشكرابكرێت.

زاوا تەمەن 68 ساڵییەكە، پێشتر لە ژن و منداڵەكانی دابڕاوە، چونکە ژن و منداڵەكانی بەجێیانهێشتووە.

ئەو دواتر ژنێكی دیكەی هێناوە، بەڵام ئەو هاوسەرگیرییەش لە ساڵی 2009 دا بە جیابوونەوە كۆتاییهاتووە.

لەكاتێكدا پیاوە پیرەكە چەند ملیۆن دۆلارێكی هەبووە لەڕێگای وێبسایتێكی دۆزینەوەی هاوسەر بۆ پیاوە پیرەكان، چاوی كەوتووە بە كچەزاكەی تەمەن 24 ساڵییەكەی خۆی و هاوسەری داهاتووی.

دوای هاوسەرگیرییان، بوكەكە وتوویەتی “كاتێک باپیرم لەو ئەلبومی وێنەیەدا بینی، من هەستم بە نائومێدییەكی زۆر كرد. من پێشتر دوو هاوسەرگیری سەرنەكەوتووم هەبووە و بڕیارمداوە سێیەمم نەبێت”.

دەشڵێت “من هەستدەكەم بۆندەكەمان ئەوەندە بەهێزە كە تەنانەت شتێكی لەم جۆرەش بەس نییە بۆ ئەوەی واز لەیەكدی بهێنین.”

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *