shadow

 

ساڵح موسلیم وازیهێنا!

دوای تەواو بوونی ماوەکەی،بۆخۆی وازیهێنا.
بیانووی نەگرت،بڵێ لەسەر کەسێک ڕێک بکەون با من وازبهێنم.
نەیوت فڵانە پارتی سیاسی ئەیەوێت بۆم درێژبکاتەوە
ئەگینا من زۆر حەزم لە پۆست نییە .

وازیهێناو ، نەیوت ئێمە لەشەڕێکی سەختداین لەگەڵ دعشداو خەریکین هەردوو پایتەختی داعش لە ڕەقە و دیرالزور ئازادئەکەین.
ڕۆشت و نەیوت با بمێنمەوە ، تاوەکو سەربەخۆی ڕادەگەیەنم.
وازیهێناو حزبەکەی لە دانیشتنە داخراوەکاندا
داوای نەکرد ئەبێت هەر سەرۆک بێت و بۆی درێژبکەنەوە.
نەیوت مەترسی جدیمان لەسەرەو ناکرێت پۆستەکەی من چۆڵ بێت لەم ماوەدا.
ڕۆشت و نەیوت بابمێنمەوە،خۆ هێشتا دەستورمان نییە.
پۆستەکەی بەجێهێشت و نەیوت با دوای تەواوبونی ماوەکەشم
بیخەینەوە بەردەستی گەل،تابزانن من زەرورم یان نا؟
پۆستەکەی بەجێهێشت و درگای هیچ ئەنجومەنێکی دانەخست وبڵێ کودەتام لێدەکەن.
دواجار
دیموکراسی ئاوا ئەچەسپێت،
نەک بە هاشوهوش.

بێستون سابوراوی

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *