shadow

 

دادگا فەرمانی زیندانی کردنی زێباری لە ساڵێکەوە بۆ حەوت ساڵ و دەستبەسەرداگرتنی ماڵ و موڵکی دەرکرد
بەپێی نوسراوێكی پشكنەری گشتی وەزارەتی دارایی عیراق كە بەرواری 22-8ی لەسەرە رایگەیاندوە، دادگای تایبەت بە نەزاهە چەند بڕیارێكی دژی هۆشیار زێباری وەزیری پێشوی دارایی دەركردوە و هەندێك لەو بڕیارانەش پلەی یەكلایی كردنەوەی وەرگرتوە.
ئاشكراشیكردوە، جگە لە هۆشیار زێباری، ئەو بڕیارانە سێ كەسی تریش دەگرێتەوە كە پلەی وەزیفی تایبەتیان هەیە، بڕیارەكانیش بریتین لە فەرمانی دەستگیركردن و دەستگرتن بەسەر ماڵ و موڵكی گوازراوەو نەگوازراوەو زیندانیكردن لە ساڵێك بۆ حەوت ساڵ، وەزارەتی داراییش دەتوانێت داوای قەرەبویان لێبكات.
پشكنەری گشتی لە نوسراوەكەیدا ئاشكرایكردوە، ئەو تۆمەتبارانە، واتە هۆشیار زێباری و سێ كەسی تر، تۆمەتبارن بە زیانگەیاندنی ئەنقەست بە وەزارەتی دارایی و بەفیڕۆدانی سامانی گشتی كە بڕەكەی بە چەندین ملیار دینار دەخەمڵێنرێت.

ا

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *