shadow

حاجی قادر نەمەڵی

سوقرات یەکەم ووشەی کە دەست پێکی دووانەکانی بووە دەڵێت” خۆت بناسە” ، کەواتە لە هەر ئاست و لە هەر پلەو لە هەر لوتکەیەکدابیت دەبێت بە باشی خۆت بناسی و ڕابوردووت لە بیر نەکەی کە چی بوویت وچێت هەیە و چیت کردووە ، ڕەنجت بە ڕەنجی ئەو (عابیدە) یان ئەو خودا پەرستە نەبێ کە بەسەری هات .

ئەو خوا پەرستە کچێکی دەبێت بە تەنها ڕۆژانە بەجێدەهێڵیت خۆشی بە خودا پەرستیەوە خەریک دەبێت، ڕۆژێک لە خوا داوا دەکات کە شتێکی پێ ببەخشێ بیباتەوە بۆ کچەکەی کە وەختی لەگەڵدا بەسەر بەرێت لە ئەنجامی لاڵانەوەی مشکێ دێتە بەردەمی و ڕادەوەستێ ئەویش دەڵێت خودایە ئەم مشکەم بۆ بکەی بە کچۆڵەیەک بیبەم بۆ کچەکەم و پێکەوە یاری بکەن و وەخت بەسەربەرن ، نزاکەی قبوڵ دەبێت و لەگەڵ خۆی دەیباتەوە و کچەکەی زۆری پێ دڵخۆشدەبێـت پاش ماوەیەک کچۆڵەکە واتە (مشکە) کە گەورە دەبێت و کاتی بەشودانی دێت (عابیدەکە) پێی دەڵێ “کچم کاتی بەشوودانی هاتوە ، دەدەم بە شوو” ئەویش دەڵێ “من شوو بە کەسێ دەکەم لەو کەسە بەتواناتر نەبێت” .

بیردەکاتەوە ئەو کەسە کێ بێت لە بیری خۆیدا دەڵێت تەنها (ڕۆژە) لە هەموو شتێک بەتواناترە کە ئەم جیهانە ڕووناک دەکاتەوە و دەچێت بۆ لای و پێی دەڵێت ئەو کچەت دەدەمێ لەسەرداوای خۆی ئەویش دەڵێت “لە من بەتواناتر هەیە کە (هەورە) کە پێشم لێ دەگرێت و ڕووناکیم ناهێڵێ بۆ سەر زەوی ، دەچێت بۆلای هەور ئەویش دەڵێت ئەی نازانی (با) واتە هەوا لەمن بەهێزتر هەڵدەکات چۆن ڕام دەماڵێت بە هەمان شێوە سەردانی با دەکات (با) جوابی دەداتەوە ئەی نەتبینیوە چیاکان واتە شاخەکان پێشم لێ دەگرێـت و ناهێڵێ بڕۆم دەبێت بە ڕێگای خۆمدا بگەڕێمەوە، (عابیدە) سەردانی شاخ دەکات و پێی دەڵێت (شاخ) لە جوابدا دەڵێت لە بەرزی و گەورەیم مەڕوانە نەتبینیوە کە بچووکترین زیندەوەر کە (مشکە) چۆن کونم دەکات و دەمکات بەلانەی خۆی، (عابیدە) تێدەگات کە ئەم کچۆڵەیە پێشتر مشک بوو وە دەبێ ببێتەوە بە گیاندارەکەی جاران کە لە شوێنەکانی خۆیدا لە ئامێز گیراوە ، واتە هەموو شتێک کە وەک خۆی نەبوو یان لە سنووری خۆی دەرچوو یان خۆی نەناسیەوە لە هەر پۆست و مەکانێکدا بێ چارەنووسی لە (مشکە) باشتر نابێت و دەبێتەوە بە مشک.

 

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *