shadow

بڕی خواردنەوەی ئاوی پێویست بە لیتر بۆ جەستە بە پێی کێش دەگۆڕێت، و تا کێش زیاتر ببێت جەستە پێویستی بە ئاوی زیاترە.

ئاو گرنگە بۆ جەستە و یارمەتی دەرە لە شیدارکردنی جەستە و نوێکردنەوەی چالاکی و کاری خانەکان و ئەندامەکانی لەش و ڕیخستنی پلەی گەرمی لەش.

ئاو خوێن لە ژەهرە ماددەکان پاکدەکاتەوە، سەرەڕای خواردنەوەی هەر جۆرە شەربەت یاخود خواردنەوەیك دەبێت گرنگی بدرێت بە خواردنەوەی ئاو چونکە پێویستە بۆ جەستە.

لێرەدا بە پێی ماڵپەڕی nisfeldunia.ahram، بە پێی کێش دیاری کراوە کە دەبێت ڕۆژانە چەند لیتر ئاو بخورێتەوە، چونکە کێش کاریگەری هەیە لە سەر گۆڕانی پێویستی جەستە بۆ ئاو.

٦٠ کیلۆگرام کێش : ٢ لیتر ئاو

٦٥ کیلۆگرام کێش: ٢.١ لیتر ئاو

٧٠ کیلۆگرام کێش: ٢.٣ لیتر ئاو

٧٥ کیلۆگرام کێش: ٢.٥ لیتر ئاو

٨٠ کیلۆگرام کێش: ٢.٦ لیتر ئاو

٨٥ کیلۆگرام کێش: ٢.٨ لیتر ئاو

٩٠ کیلۆگرام کێش: ٣ لیتر ئاو

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *