shadow

 

سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ست به‌دابه‌شکردنی موچه‌ ده‌کاته‌وه‌و خشته‌یه‌کی نوێ ڕاده‌گه‌یه‌نێت، که‌ هه‌ریه‌که‌ له‌ وه‌زاره‌ته‌کانی (دارایی، په‌روه‌رده‌، ناوخۆ و که‌سوکاری شه‌هیدان) له‌خۆده‌گرێت، وه‌زاره‌تی ناوخۆو یه‌کێتی مامۆستایانیش، هه‌واڵه‌که‌ پشتڕاستده‌که‌نه‌وه‌.

به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ ده‌ست کەوتوون، سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو، له‌ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌وه‌ ده‌ست به‌ دابه‌شکردنی موچه‌ی مانگی (8)ی وه‌زاره‌ته‌کان ده‌کرێت.هه‌ر له‌زانیارییه‌کاندا هاتووه‌، وه‌زاره‌تی دارایی خشته‌یه‌کی موچه‌ راده‌گه‌یه‌نێت که‌ دابه‌شکردنی موچه‌ی وه‌زاره‌ته‌کانی (دارایی، په‌روه‌رده‌، ناوخۆ و که‌سوکاری شه‌هیدان) له‌خۆده‌گرێت.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌کانیش، پێده‌چێت رۆژی دووشه‌ممه‌ موچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ دابه‌شبکرێت.

snn

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *