shadow

ئەمرۆ 30/4/2017 وەزارەتی دارایی ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان  خشتەیەکی نوێی موچەی راگەیاند.

1-ڕۆژانى یه‌ک شه‌ممه‌ و دوو شه‌ممه‌ به‌رواری 7-8/5/2017 مووچه‌ی خانه‌نشینانی پێشمه‌رگه‌ دابه‌ش ده‌کرێت.
2-ڕۆژانى سێ شه‌ممه‌ و چوار شه‌ممه‌ به‌رواری 9-10/5/2017، مووچه‌ی خانه‌نشینانى شارستانی دابه‌ش ده‌کرێت.
3-ڕۆژى پێنج شه‌ممه‌ به‌روارى 11/5/2017، مووچه‌ى مانگى 3 ى ساڵى 2017 ى دیوانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ و لیواکان دابه‌ش ده‌کرێت.
4-ڕۆژى یه‌ک شه‌ممه‌ و دوو شه‌ممه‌ به‌روارى 14-15/5/2017، مووچه‌ى مانگى 3 ى ساڵى 2017 ى یه‌که‌کانى (80 و 70) ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ دابه‌ش ده‌کرێت.
5- ڕۆژى سێ شه‌ممه‌ به‌روارى 16/5/2017، مووچه‌ى خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان و زیندانیانی سیاسی و مووچه‌ى مانگى 3 ى ساڵى 2017 ى فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌تى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان دابه‌ش ده‌کرێت.
6- ڕۆژانى چوار شه‌ممه‌ و پێنج شه‌ممه‌ به‌روارى 17-18/5/2017، مووچه‌ى مانگى 3ى ساڵى 2017 ى ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌کرێت.
– فه‌رمانده‌ى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى
– فه‌رمانده‌ى پۆلیسى به‌رگرى و فریاکه‌وتن
– ئه‌نجومه‌نى ئاسایش
7- ڕۆژى یه‌ک شه‌ممه‌ به‌روارى 21/5/2017، مووچه‌ى مانگى 3ى ساڵى 2017 ى و ده‌زگاى گشتى ئاسایش و وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى دابه‌ش ده‌کرێت.
8- ڕۆژى دوو شه‌ممه‌ به‌روارى 22/5/2017، مووچه‌ى مانگى 3ى ساڵى 2017 ى په‌روه‌رده‌کانى (ده‌ره‌وه‌ى شاره‌کان) دابه‌ش ده‌کرێت.
9-ڕۆژى سێ شه‌ممه‌ به‌روارى 23/5/2017، مووچه‌ى مانگى 3ى ساڵى 2017 ى په‌روه‌رده‌کانى (سه‌نته‌رى شاره‌کان) دابه‌ش ده‌کرێت.
10- ڕۆژانى چوار شه‌ممه‌ و پێنج شه‌ممه‌ به‌روارى 24-25/5/2017، مووچه‌ى مانگى 3 ى ساڵى 2017 ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ و ده‌زگاى مین دابه‌ش ده‌کرێت.
11- ڕۆژى یه‌ک شه‌ممه‌ به‌روارى 28/5/2017، مووچه‌ى مانگى 3ى ساڵى 2017 ى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاو توێژینه‌وه‌ى زانستى و وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى دابه‌ش ده‌کرێت.
12- ڕۆژى دوو شه‌ممه‌ به‌روارى 29/5/2017، مووچه‌ى مانگى 3ى ساڵى 2017 ى ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌کرێت.
– وه‌زاره‌تى کاره‌با
– وه‌زاره‌تى گواستنه‌و گه‌یاندن
– وه‌زاره‌تى ئاوه‌دان کردنه‌وه‌و نیشته‌جێ کردن
– وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و کاروبارى ئاینى
– وه‌زاره‌تى پیشه‌سازى و بازرگانى
– وه‌زاره‌تى ڕۆشنبیرى و لاوان
– وه‌زاره‌تى کشتوکال و سه‌رچاوه‌کانى ئاو
– وه‌زاره‌تى پلان دانان
– وه‌زاره‌تى سامانه‌ سروشتیه‌کان
– دیوانى چاودێرى دارایی
– ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ
– ناوچه‌ کوردستانیه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم
– ده‌سته‌ى ژینگه‌
– ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان
– ده‌سته‌ى ده‌سپاکى
– کۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌کانى کوردستان
13- ڕۆژى سێ شه‌ممه‌ به‌روارى 30/5/2017، مووچه‌ى مانگى 3ى ساڵى 2017 ى ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌کرێت.
– وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شت و گوزار
– مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌تى کارو کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى
– مووچه‌ى (که‌م ئه‌ندامان)ی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی کارو کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی
14- ڕۆژى چوار شه‌ممه‌ به‌روارى 31/5/2017، مووچه‌ى مانگى 3ى ساڵى 2017 ى ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌کرێت.
– وه‌زاره‌تى داد
-ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى
– سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم
– سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان
– سه‌رۆکایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *