shadow

ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی دەڵێت، سەرۆک مام جەلال ئەندازیارو داھێنەری دیموکراتی تەوافوقییە لەعێراقدا.

خالید شوانی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان سەبارەت بەماڵئاوایی سەرۆک مام جەلال رایگەیاند، مام جەلال داھێنەرو ئەندازیاری دیموکراتی تەوافوقییە لەعێراقدا بۆ ئەوەی مافی سەرجەم پێکھاتەکان تێیدا پارێزراو بێت بەتایبەتی کورد، چونکە دەیزانی ئەگەر زۆرینەی سیاسی پەیڕەو بکرێت، کورد دەبێتە کەمینەو ئاسان نابێت مافەکانی بەدەست بھێنرێت.

وتیشی، لەساڵی (٢٠١٠) سەرۆک مام جەلال لەکۆبوونەوەیەکدا وتوویەتی ئەگەر بۆ خولی دووەم پۆستی سەرۆک کۆماری قبوڵ بکاتەوە تەنھا لەپێناو کەرکوکدا ئەو کارە دەکات بۆ ئەوەی پرۆژە یاسای رێکخستنەوەی سنووری ئیداری پارێزگای کەرکوک پێشکەشی ئەنجومەنی نوێنەران بکات و کاتێکیش لەو ساڵەدا پۆستەکەی وەرگرتووە، یەکەم کاری ئەوە بوو کەئەو پرۆژە یاسایەی رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران کرد.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *