shadow
حکومەتی ھەرێم ئامادەیی دەربڕێت بۆ ئیدارەدانی خاڵە سنوریەکانی ھەرێم و فڕۆکەخانەکان بەھاوبەشی لەگەڵ حکومەتی عیراق و  وتەبێژی حکومەتیش تەئکیددەکاتەوە، لەیاسای عیراقدا شتێک نییە بەناوی ڕادەستکردنەوە.

سەفین دزەیی وتەبێژی حکومەتی ھەرێم لەلێدوانێکدا بۆ  میدیا عیراقیەکان ڕایگەیاندوە، “ھەرێمی کوردستان ھەر لەسەرەتاوە  لەگەڵ دەستپێکردنی گفتوگۆدابوین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی  نێوان  ھەردولا بەتایبەت ئەو پرسانەی کە دەتوانرێت تەنھا بەگفتوگۆ چارەسەربکرێت”.

ئاماژەی بەوەشکردوە، بەگوێرەی ڕێنماییەکان و یاسا کارپێکراوەکانیش جەخت لەبەڕێوەبردن و ئیدارەدان و سەرپەرشتیکردنی خاڵە سنوریەکان بەھاوبەشی کراوەتەوەو ھەرێمیش ئامادەیە دانوستان لەسەر ئەو بابەتە بکات  بەتایبەت فڕۆکەخانەکان و خاڵە سنوریەکان.

دزەیی باسی لەوەشکردوە، لەیاساو ڕێنماییەکاندا بەدەق باس لەڕادەستکردنەوەی خاڵە سنوریەکان و فڕۆکەخانەکان نەکراوە، بەڵکو ئیدارەدان و بەڕێوەبردنی ھاوبەشە.

لێدوانەکەی دزەیی لەکاتێکدایە، ھەر ئەمڕۆ ئیسحان شەمەری ڕاوێژکاری ڕاگەیاندنی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عیراق ئاشکرایکردوە، حکومەتی ھەرێم ڕازییبوە بەڕێزگرتن لەدەستورو ڕادەستکردنی خاڵە سنوریەکانی ھەرێم.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *