shadow

رەنگین عەبدوڵا

بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی عیراق، سەرەڕای ئەوەی ریفراندۆمەکەی بە نادەستووری داناوە، دەڵێت پشتی بە دەستوور نەبەستووە، بڕیارەکەش تانەی لێنادرێت و تێهەڵچوونەوەشی بۆ ناکرێت.

بەشێکی تری بڕیارەکە دەڵێت، هەموو ئەو کاریگەریانەی ریفراندۆم دروستی کردوون دەبێت هەڵبوەشێنرێتەوە.

دەبێت هەرێمی کوردستان، لەسەر بەشی دووەمی رابوەستێت و سوودی لێببینێت، بەدواداچوونی بۆ بکات و پشت ببەستێت بەم بەشەیان، بۆ ئەوەی سزاکانی بەهۆی ریفراندۆمەوە، خرایە سەرکوردستان هەڵیانبوەشێنێتەوە.

بۆ نمونە مەرزەکان و فڕۆکەخانەکان بەهۆی ریفراندۆمەوە داخران، بەشێکە لەو سزایانە، لەرێگەی یاساییەوە، ئەمە بکاتە بەڵگە بۆ ئەوەی بتوانن پشتگیری دادگای فیدراڵی بە دەستبهێنن بۆ کردنەوەیان.

یان لە گفتوگۆی سیاسیدا، شاندی هەرێمی کوردستان دەتوانن ئەو ئاسارانەی ناراستەوخۆ پەیوەندی بە ریفراندۆم هەبووە، وەک هاتنی حەشد و دەرکردنی پارێزگاری کەرکوک، قسەیان لەسەر بکرێت.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *