shadow

ئەمڕۆ چوار شەممە 29/11/2017 د.فوئاد مەعسوم سەرۆک کۆماری عێراق لەگەڵ سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان له ‌شاری هەولێر کۆبوونەوەو تیایدا چەند پرسێکی هەنوکەیی ئەمرۆی عێراق‌و هەرێمیان تاوتوێکردوە.

بەپێی راگەیەنراوێکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆمار کە وێنەیەکی بۆ PUKcc نێردراوە ، تێیدا هاتوە “حکومەتی هەرێم لە کۆبوونەوەکەدا ئامادەیی خۆی دووپات کردەوە بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆی جدیی و بنیاتنەر لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی بە ئامانجی تێپەڕاندنی قەیرانەکانی ئێسستا، بەجۆرێک کە خزمەتی بەرژەوەندییەکانی گەلی عێراق بکات”.

هەروەها لەراگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لەکۆبوونەوەکەدا فوئاد مەعسوم، متمانە و باوەڕی خۆی دەربڕی بەوەی هەردوولا پەرۆشن بۆ ئەوەی بەزووترین کات ناکۆکییەکان چارەسەر بکرێن لەڕێی دیالۆگێکی هەمەلایەنەی سەرتاسەریی و بنیاتنەر و جەختی لەسەر سەرخستنی لێک تێگەیشتن کردوەتەوە کە هاریکاریی و سڕینەوەی لاپەڕەکانی ناکۆکیی زامن بکات بەوجۆرەی بەرژەوەندیی گەلی عێراقی تێدایە بە هەموو پێکهاتەکانیەوە.

سەرۆك کۆمار ئاماژەی بەوەشکردوە کە ئەو لێکتێگەیشتنە دەبێتە پایەیەک بۆ پشتیوانیی تۆکمەبوونی ئۆقرەیی یەکڕیزیی و جێبەجێکردنی دەستور و پێشکەوتن لە هەموو بوارەکاندا.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *