shadow

ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت حکومەتی عێراق کار لەسەر ھەڵوەشاندنەوەی ھەرێمی کوردستان دەکاتەوە وەکو ھەرێمێکی فیدراڵی و ھەوڵی چەسپاندنی حوکمی زاتی پارێزگاکانی ناوچەی شیمال عیراق ئەدات.

لەوبارەوە مەسعود حەیدەر لە نوسینێکیدا بەناونیشانی (حکومەتی عێراق بە نیازی چیە لەگەڵ ھەرێم لە رێگای یاسای بودجەی سالی ٢٠١٨ ؟) ، تێدا ژاماژەی بۆ ئەوەکردوە: کە بۆ لە ماوەی رابردوو ئاماژەم بەوەکرد کە حکومەتی عێراق کار لەسەر ھەڵوەشاندنەوەی ھەرێمی کوردستان دەکاتەوە وەکو ھەرێمێکی فیدراڵی و ھەوڵی چەسپاندنی حوکمی زاتی پارێزگاکانی ناوچەی شیمال عیراق ئەدات. لە مسوەدەی پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠١٨ کە لەبەردەستمە ھەموو ئەوانەی پێشتر باسم کردوە نووسراوەو دەخرێتە پێش سەرۆک وەزیران و ئەنجومەنی وەزیران بۆ موناقەشەو دەنگدان . بە عەمەلی ھەرێم دەکەنە دوو زۆن و دەسەڵاتی جێبەجێکردن دائەبەزێنن بۆ ئاستی پارێزگارو ھەڵوەشاندنەوەی رۆڵی پەرلەمان و حکومەتی ھەرێم. لەوانەیە ئەم ھەنگاوە لە رووی داراییەوە بۆ کورت مەودا باش بێت بۆ ھەرێم، وەلێ لە رووی ستراتیژیەوە لێدانی ئامانجی نەتەوەیی کوردەو ھەڵوەشاندنەوەی قەبارەی فیدراڵی ھەرێمەو چەسپاندنی دەوڵەتی مەرکەزیە، رێژەی ١٧% ھەرێم کەم کراوەتەوە بۆ ١٢،٦٧% بە پێ ی رێژەی پارێزگا دابەش دەکرێت و لێرەوە ئامانجەکانیان دەپێکن. بودجەکەی عێراق جارێکی تر ھانای بردۆتەوە بەر قەرزی دەرەکی و ناوخۆ و بۆ نەوەکانی داھاتوو بارگرانی زیاتر دروست دەکات. سەرەڕای کۆتایھاتنی شەڕی تیرۆر، حکومەتی ئیتحادی قورسایی سەرشانی مووچەخۆران و خانەنشین زیاتر دەکات بە بڕینی ٤،٨% لە مووچەکانیان.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی کۆژی گشتی بودجەی عێراقی ئاشکراکردوە ، کۆی گشتی بودجەی عێراق ; ١٠٨ ترلیۆن و ١١٣ ملیار و ٩٠٦ ملیۆن ٥٠٦ ھەزار دینارە ، کۆی داھاتی عێراق; ٨٥ ترلیۆن ٣٣١ ملیار دینارە، داھاتی نەوت; ٧٢ ترلیۆن و ٩٩٨ ملیار دینار، داھاتی دیکە ; ١٢ ترلیۆن و ٣٣٣ ملیار دینار، کۆی کورتھێنان لە موازنە; ٢٢ ترلیۆن و ٧٨٣ ملیار دینارە کە دەکاتە ١٩،٣% لە کۆی بودجە.
لەبارەی پشکی ھەرێمیشەوە رایگەیاند: ١٢،٦٧% پشکی هەرێمە لە ئینفاقی فعلی دوای دەرھێنانی نفقات سیادی کە ھەرێم سوودمەند نەبووە لێ ی و ساڵانە لیستەکە زیاتر دەبێت. بەم پێیە پشکی ھەرێم بە رێژەیەکی بەرچاو کەم دەکات، ھەمووی بەستراوەتەوە بە رادەستکردنی گشت داھاتی نەوت و داھاتەکانی تری ھەرێم .

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *