shadow

سه‌عد معه‌ن وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی‌ عیراق له‌ لێدوانیدا بۆ ژماره‌یه‌ك كه‌ناڵی‌ راگه‌یاندنی‌ عیراقی‌ وتی‌: “قاسم ئه‌عره‌جی‌ وه‌زیری‌ ناوخۆی‌ فیدڕاڵی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ‌ وه‌فده‌ كوردییه‌كه‌ كردووه‌ كه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ كه‌ریم سنجاری‌ وه‌زیری‌ ناوخۆی‌ هه‌رێم بووه‌”.

وتیشی‌: “كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌رهه‌مدار بووه‌ و جۆرێك تێگه‌یشتن و گونجاندن له‌نێوان هه‌ردوولادا هه‌بووه‌”.

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ وه‌فده‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ تێگه‌یشتنی‌ روونیان ده‌ربڕِیوه‌ و ئاماده‌ییان بۆ جێبه‌جێكردنی‌ ده‌ستووری‌ عیراق و یاساكان ده‌ربڕیوه‌.

لیوا سه‌عد معه‌ن ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ هۆكاری‌ كه‌ڵه‌كه‌بوونی‌ به‌شێك له‌ كێشه‌كان نه‌بوونی‌ په‌یوه‌ندی‌ بووه‌ و رۆژی‌ دووشه‌ممه‌ی‌ داهاتوو كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ ورده‌كاری‌ هه‌موو كێشه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *