shadow

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق، باڵیۆزی وڵاته‌که‌ له‌ هۆڵه‌ندا، که‌ له‌ پشکی پارتییه‌، له‌سه‌ر کار لاده‌بات و سه‌رۆکی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش، هۆکاره‌که‌ی ئاشکرا ده‌کات و ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت: باڵیۆزه‌که‌ ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه‌ بۆ به‌غدا.

عه‌بدولباری زێباری، سه‌رۆکی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، ڕايگه‌یاند: له‌چوارچێوه‌ی گۆڕانکارییه‌کانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق، باڵیۆزی عیراق له‌هۆڵه‌ندا له‌ پۆسته‌که‌ی دوورخراوه‌ته‌وه‌.

وتیشی:” سه‌یوان بارزانی باڵیۆزی هۆڵه‌ندا، که‌ له‌پشکی پارتییه‌، له‌کۆتایی ئه‌م مانگه‌وه‌ کۆتایی به‌ کاره‌کانی ده‌هێندرێت و ره‌وانه‌ی به‌غدا ده‌کرێته‌وه‌، چونکه‌ به‌پێی سیستمی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌، باڵیۆز ده‌بێت بۆماوه‌ی چوار تا پێنج ساڵ له‌ده‌ره‌وه‌ بێت و دواتر بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ له‌ دیوانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ ده‌وام بکات”.
snn

 

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *