shadow

وته‌بێژی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵوێستی حزبەکەی لەسەر پێکهێنانی حکومەتی رزگاری نیشتیمانی رادەگەیەنێت و دەڵێت هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حکومه‌ت کێشه‌ی گه‌وره‌ دروست ده‌کات.

ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ى شاندى حکومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ پارتى دیموکراتى کوردستان کۆبووە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ، مه‌حمود محه‌مه‌د وته‌بێژى پارتى رایگه‌یاند “خه‌ریکی دیراسه‌کردنی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ین که‌ گۆڕان پێشکه‌شی کردووه‌، قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌که‌ین و دواتر ئاگاداریان ده‌که‌ینه‌وه‌”.

لەبارەی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و پێکهێنانى حکومه‌تی کاتى یان رزگارى نیشتمانییه‌وه‌، وته‌بێژى پارتى ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد هێشتنەوەی حکومەت و پاڵپشتیکردنی بەشێکە لەو ئاسانکارییانەی دەکرێن بۆئەوەی زیاتر بەرەنگاری تەحەدییەکان ببنەوە، چونکە ئێستا هەڵوەشانەوەی حکومەت کێشەیەکی گەورە دروستدەکات و بۆشاییەک دروستدەکات، بەتایبەتی ئێمە خۆمان وەکو خەڵکی کوردستان و حکومەت و لایەنە سیاسییەکان دەناسین، دەزانین کاتێک حکومەت هەڵوەشێتەوە زۆری پێدەچێت تاوەکو دەتوانین حکومەتێکی دیکە دروستبکەینەوە، ئەم بۆشاییەش لە قازانجی ئێمە نییە”. “هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حکومه‌ت کێشه‌ی گه‌وره‌ دروست ده‌کات.

 

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *