shadow

حكومه‌تی عیراق سێ ڕۆژ ماته‌مینی گشتیی له‌سه‌رتاسه‌ری عیراق بۆ كۆچی دوایی سه‌رۆك مام جه‌لال ڕاگه‌یاندو فڕۆكه‌یه‌كی‌ تایبه‌تیش ڕه‌وانه‌ی‌ ئه‌ڵمانیا ده‌كات بۆ هێنانه‌وه‌ی‌ ته‌رمی‌ سه‌رۆك مام جه‌لال.

به‌گوێره‌ی‌ به‌یاننامه‌یه‌كی‌ نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، بڕیاردراوه‌ له‌مڕۆوه‌ تا سێ ڕۆژی دیكه‌ له‌سه‌رتاسه‌ری عیراق سێ ڕۆژ ماته‌مینی بۆ كۆچی دوایی سه‌رۆك مام جه‌لال ڕابگه‌یه‌ندرێت.

له‌به‌شێكی‌ دیكه‌ی‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراقدا، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م گه‌لانی عیراق كراوه‌.

هه‌روه‌ك له‌ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، “عه‌بادی فه‌رمانیكردوه‌ به‌ناردنی فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ ئه‌ڵمانیا به‌مه‌به‌ستی هێنانه‌وه‌ی ته‌رمی سه‌رۆك مام جه‌لال”.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *