shadow

به‌ پێی‌ نووسراوێكی‌ وه‌زاره‌تی‌ گه‌یاندنی‌ حكومه‌تی‌ عێراق بڕیاریداوه‌ كه‌ له‌به‌شێك له‌ عێراق به‌ته‌واوی‌ ئينرنيت رابگیرێت و له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقیش فه‌یس بوك، تویته‌ر، ڤایبه‌ر، سكایپ و یوتوب، رابگیرێت.

به‌پێی‌ ئه‌و نووسراوه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ گه‌یاندن كه‌ مێژوی‌ 15/6ی‌ له‌سه‌ره‌، بڕیار دراوه‌ له‌ هه‌ركام له‌ پارێزگاكانی‌، كه‌ركوك، موسڵ، سه‌لاحه‌دین، ئه‌نبار و دیاله‌، به‌ته‌واوی‌ خزمه‌تگوزاری‌ ئه‌نته‌رنێت رابگیرێت و هاوكات، له‌ سه‌رتاسه‌ری‌ عێراقدا، خزمه‌تگوزاری‌ (VPN)له‌كاتژمێر 4:00 عه‌سر تا7:00به‌یانی‌ رابگیرێت، هه‌روه‌ها له‌ نوسراوه‌كه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ گه‌یاندنی‌ عێراقدا هاتووه‌ هه‌ر كام له‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی‌ “فه‌یسبوك، تویته‌ر، ڤایبه‌ر، سكایپ و یوتوب، له‌ سه‌رتاسه‌ری‌ عێراقدا رابگیرێت.

جێی‌ ئاماژه‌یه‌ پێشتر ئومێد محه‌مه‌د وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان رایگه‌یاندبوو كه‌ ئه‌وان پابه‌ند نابن به‌بڕیاره‌كانی‌ وه‌زاره‌تی‌ گه‌یاندنی‌ عێراقه‌وه‌، به‌ڵكو خۆیان بڕیارده‌رن له‌ سه‌ر راگرتن یان رانه‌گرتنی‌ هه‌ر خزمه‌تگوزارییه‌كی‌ ئه‌نته‌رنێت.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *