shadow

ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق ئاشكرایدەكات، بەم زووانە رەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی داهاتوو تەواو دەكات‌و ئاڕاستەی پەرلەمانی دەكات، ئەگەری ئەوەش هەیە پشكی لەسەدا 17ی هەرێم نەمێنێت‌و هەر پارێزگایەك بەگوێرەی ژمارەی دانیشتوان پارەی بۆ تەرخان بكرێت.
سەعد حەدیسی وتەبێژی حكومەتی عیراق رایگەیاند، لەچەند دانیشتنێكی ئەنجومەنی وەزیراندا، رەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2018 تاوتوێكراوەو لە داهاتوویەكی زۆر نزیكیشدا بەمەبەستی پەسەندكردنی ئاڕاستەی پەرلەمان دەكرێت.
سەبارەت بە چارەنووسی پشكی لەسەدا 17ی هەرێمی كوردستانیش، وتەبێژەكەی حكومەتی عیراق وتی، چاوەڕوان دەكرێت رەشنووسی پڕۆژەیاساكە لەپەرلەمان هەموار بكرێتەوە یان بڕگەو مادەی تری بۆ زیاد بكرێت، بۆیە لەئێستادا زووە باس لەپشكی لەسەدا 17ی هەرێم بكرێت.
لای خۆشیەوە عەلی عەلاق پەرلەمانتاری عیراق رونیكردۆتەوە، كە حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاندوە، لەپڕۆژەیاسای بودجەی 2018دا بەشی كوردستانیش جێكراوەتەوە، بەڵام رێژەی لەسەدا 17ی هەرێمی كوردستان بۆ حكومەت ڕەوانە ناكرێت، بەڵكو لەگەڵ پارێزگاكاندا مامەڵە دەكرێت، واتە هەر پارێزگایەك لەسەر بنەمای رێژەی دانیشتوانەكەی چەندی بەربكەوێت بۆی رەوانەدەكرێت.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *