shadow

 

حاکم قادر حه‌مه‌جان ئه‌ندامی ده‌سته‌ی کارگێڕی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشتمانیی کوردستان له‌ نامه‌یه‌کدا بۆ کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی جێگری یه‌که‌می سکرتێری گشتی و ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی ده‌ڵێت: ریفراندۆم مافی ڕه‌وای گه‌له‌که‌مانه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌بێ که‌رکوک و ناوچه‌ دابڕێندراوه‌کان ریفراندۆم بکرێت باشتر وایه‌ ریفراندۆم رابگیرێت.

ده‌قی نامه‌که‌:

بۆ به‌ڕێز / کاک کۆسره‌ت ، جێگری سکرتیری گشتی ی.ن.ک
بۆ به‌ڕێزان / ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی ی.ن.ک
پاش سڵاو …

ڕیفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆی مافێکی دیموکراتیانه‌و ڕه‌وای گه‌لی کوردستانه‌ وه‌ک مافی چاره‌نوس بۆگه‌لی کوردستان له‌ هه‌رێم و ناوچه‌ کوردستانییه‌کان .ئه‌مه‌ بڕیارو هه‌ڵوێستی (ی.ن.ک) بووه‌.

پێویسته‌ ڕیفراندۆم بۆسه‌ربه‌خۆیی به‌گشتی ئه‌نجام بدرێت و هه‌ڵوێستمان ئاشکراو ڕوون بووه‌ وه‌ک (ی.ن.ک) له‌سه‌ر پرسی ڕیفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی،که‌ مافێکی ڕه‌وا و حاشاهه‌ڵنه‌گری گه‌لی کوردستانه‌ له‌سه‌ر بنه‌ماکانی (جاری جیهانی مافه‌کانی مرۆڤ) .

ئه‌گه‌ر له‌ که‌رکوک و ناوچه‌ دابڕێنراوه‌کانی تر نه‌کرێ‌ ، له‌ڕووی سیاسی و نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ی و مێژووییه‌وه‌ نادروسته‌.

له‌به‌رئه‌وه‌ به‌بێ‌ که‌رکوک و ناوچه‌ دابڕێنراوه‌کان ڕیفراندۆم بکرێت ، ڕاگرتنی باشتره‌ له‌ ئێستادا به‌و مه‌رجه‌ی به‌ هه‌موو لایه‌ک هه‌وڵ بده‌ین ڕێگاچاره‌یه‌کی گونجاوی ئه‌وتۆ بدۆزینه‌وه‌ که‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی کوردستاندا بێت به‌ گشتی.
له‌گه‌ل رێزدا.

 

23-9-2017

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *