shadow

 

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 23/1/2017 حاکم قادر ئه‌ندامی ده‌سته‌ی کارگێڕی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له‌چوارچێوه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی زنجیره‌ کۆبونه‌وه‌کانی له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌ن و ئۆرگانه‌کانی یه‌کێتیدا له‌باره‌گای ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و به‌ئاماده‌بونی عادل موراد سکرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی سکرتاریه‌ت و ژماره‌یه‌ک له‌ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان کۆبووه‌وه‌ .

له‌سه‌ره‌تادا عادل موراد له‌ده‌سپێکی کۆبوونه‌وه‌که‌دا به‌بایه‌خه‌وه‌ باسی له‌گرنگی کۆبوونه‌وه‌که‌ کردو به‌خاڵ به‌ندی زووربه‌ی کێشه‌و گرفته‌ناوخۆییه‌کانی نێو ماڵی یه‌کێتی و باری خراپی ئابوری خه‌ڵک و وه‌زعی چه‌قبه‌ستووی سیاسی نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان و هه‌رێم به‌گشتی خسته‌ڕوو.

له‌به‌شێکی تری وته‌کانیدا ئاماژه‌ی به‌ رۆڵی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌کێتی دا له‌هه‌وڵه‌ به‌رده‌وامه‌کانیان بۆ نزیک خستنه‌وه‌و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ ناوخۆییه‌کانی نێو ماڵی یه‌کێتی ونزیکخستنه‌وه‌ی راوبۆچوونه‌ جیاوازه‌کان به‌ئومێدی گه‌ڕانه‌وه‌ی پێگه‌و سه‌نگی یه‌کێتی له‌گۆڕه‌پانی سیاسی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ دا، هه‌روه‌ک به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی وبه‌گژاچوونه‌وه‌ی دیارده‌ ناشارستانییه‌کان داخوازی یه‌کی تری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندبوو له‌کۆبوونه‌وه‌که‌دا خرایه‌به‌رباس .
له‌به‌رامبه‌ردا حاکم قادر به‌مه‌به‌ستی به‌رچاو روونی زیاتری ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئه‌وه‌ی ده‌گوزه‌رێت له‌نێو گۆره‌پانی سیاسی هه‌رێمی کوردستان و هه‌وڵه‌کان بۆ تواندنه‌وه‌ی به‌سته‌ڵه‌کی نێوان لایه‌نه‌ سیاسیه‌ ناکۆکه‌کان و ئاڕاسته‌کردنیان بۆ سه‌ر ڕاسته‌ رێیه‌ک که‌ به‌هۆیانه‌وه‌ ده‌ستکه‌وته‌ به‌ده‌ستهاتووه‌کان پارێزراو بن، بار و گوزه‌رانی هاونیشتمانیان روو له‌هه‌ڵکشان بچێت.

له‌به‌شێکی تری وته‌کانیدا به‌تایبه‌ت ئاماژه‌ی به‌ڕیکخستنه‌وه‌ی نێو ماڵی یه‌کێتی کردو پاشان سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌کانی بۆ ده‌ربازبوون له‌و دۆخه‌ نیمچه‌چه‌قبه‌ستووه‌ به‌بایه‌خه‌وه‌ وه‌سفکردو رایگه‌یاند: سه‌رجه‌م پرۆژه‌کان به‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندیشه‌وه‌ جێی هه‌ڵوه‌ست و ده‌ستخۆشییه‌و له‌په‌رۆشیانه‌ بۆ شکۆمه‌ندی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان.

له‌به‌شێکی دیکه‌ی وته‌کانیدا ئه‌ندامی ده‌سته‌ی کارگێڕی مه‌کته‌بی سیاسی باسی له‌ڕۆڵی دیاروبه‌رچاوی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی وه‌ک ئۆرگانێکی کارای یه‌کێتی
کردو به‌پێویستی زانی بۆ هه‌موو پرسه‌ سیاسییه‌کان و بابه‌ته‌کانی په‌یوه‌ست به‌بارودۆخ و گوزه‌رانی خه‌ڵکه‌وه‌ بیروڕایان له‌گه‌ڵ ئاڵ و گۆڕبکرێت .
له‌کۆتایی کۆبوونه‌وه‌که‌دا ئاماده‌بووان راوبۆچوونی خۆیان له‌سه‌ر سه‌رجه‌م پرسه‌کان خسته‌ڕوو .

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *