shadow

 

ئەمرۆ چوار شەممە 26/4/2017 ژمارەیەک کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان سەردانی بارەگای ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان یان کرد و لەلایەن زوبێر عوسمان جێگری سکرتێری ئەنجومەنی ناوەندی و هەڤاڵ حاکم ئیبراهیم ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی بە گەرمی پێشوازییان لێکرا .

جێگری سکرتێری ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان هەموو پشتیوانیەکی ئەنجومەنی ناوەندی بۆ کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان دوپاتکردەوە وتیشی: هەموو ئەو دەستکەوتانەی بەدەستهاتون بەری رەنجی خوێنی ئازیزانتانە و هەموومان خۆمان بە قەرزاری خانەوادە و کەسوکاری شەهیدان دەزانین.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: بەداخەوە قەیرانی دارایی کاریگەری نەرێنی لەسەر هاوڵاتیان بە گشتی و کەسوکاری شەهیدان دروست کردوە و پێوستە هەوڵەکان چڕتر بکرێنەوە بە ئاراستەی چارەسەرکردنی کێشەکان و باشترکردنی ژیان و گوزەرانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.

 

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *