shadow
كۆبونەوەی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان كۆتایی هات و پێشنیازەكانی بۆ جڤاتی نیشتمانی گەڵاڵە كرد، راشیدەگەیەنێت ” گفتوگۆكان بەرژەوەندی گشتی تێدابێت، ئامادەین بۆ دانوستان”.
 میدیای فەرمی گۆڕان بڵاوی کردوەتەوە ، دوای سێ سەعات گفتوگۆ، كۆبونەوەی ئەمڕۆی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان بە سەرۆكایەتی رێكخەری گشتی كۆتاییهات و بە تێكڕای دەنگ پێشنیازەكانی گەڵاڵە كرد بۆ جڤاتی نیشتمانی، بۆ پەسەندكردنی لە كۆبونەوەی رۆژی شەممەی داهاتودا.
هەر لەبارەی کۆبوونەوەکە وە  د.رەئوف عوسمان سەرۆكی جڤاتی گشتی رایگەیاند، لەكۆبونەوەكەدا جەختكرایەوە لەسەر باشكردنی باری دارایی خەڵك و چاككردنی ژیانی خەڵك و كۆتاییهێنان بە سیستمی پاشەكەوتی موچەی فەرمانبەران كە دژی هەمو دابونەریتێكی سیاسی و داراییە.
سەبارەت بە پرسی دەستپێكردنی دانوستان لەنێوان گۆڕان و لایەنەكانی كوردستان، وتی “لەكۆبونەوەدا دوپاتكرایەوە كە جڤاتی گشتی و بزوتنەوەی گۆڕان دانوستان بە خەباتی سیاسی كارا دەزانێت، هەمیشە بۆچونیشی وابوە، هەرلایەنێك هاتبێتەپێشەوە ئێمەش بەدەمییەوە دەچین، بەمەرجێك گفتوگۆكان بەرژەوەندی گشتی تێدابێت، ئامادەین بۆ دانوستان”.
د.رەئوف عوسمان سەرۆكی جڤاتی گشتیی گۆڕان بە پێویستیشیزانی، ئەو لایەنەی داوای دانوستانی كردوە، پێویستە ئامادەبێت خواستەكانی گۆڕان بهێنێتەدی، كە خۆی لە خواستەكانی خەڵكدا دەبینێتەوە.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *