shadow

 

ئەمرۆ چوار شەممە 1/11/2017 مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبێته‌وه‌و گفتوگۆ له‌باره‌ی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان له‌گه‌ڵ به‌غداو گوزه‌رانی هاووڵاتییان و بەستنی کۆنگرەی چوارەم دەکات.
بەپێی زیانیارییەکانی PUKcc ئەمرۆ مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان بەسەرپەرەشتی کۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سکرتێری گشتی کۆده‌بێته‌وه‌و بڕیاریشه‌ له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا تاوتوێی چۆنێتی گفتوگۆکردن له‌گه‌ڵ عیراق بکرێت و بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان و هه‌روه‌ها بارودۆخی ناوچه‌ کێشه‌ له‌سه‌ره‌کان که‌ تائێستا ئارامییان تێدا نییه‌، که‌ چۆن کار بۆ ئه‌وه‌ بکه‌ین بارودۆخی ئه‌و ناوچانه‌ ئاسایی بکرێنه‌وه‌، هه‌ر له‌و کۆبوونه‌وه‌کەدا گفتوگۆ له‌سه‌ر گوزه‌رانی هاووڵاتییان و مه‌سه‌له‌ی مووچه‌ی مووچه‌خۆران دەکرێت.
هەروەها تەوەرێکی گرنگی کۆبونەوەکەی مه‌کته‌بی سیاسی گفتوگۆ کردنە له‌سه‌ر کۆنگره‌ی چوارەمی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان .

شایانی باسە رۆژی دوو شەممە 23/10/2017 ئەنجومەنی ناوەندی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆبونەوەیەکی گرنگی 9 کاتژمێریدا پاش گقتوگۆکردن و تاوتوێکردنی بارودۆخی کوردستان و کەرکوک راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە ، لەبەشی دووەم و پەیوەست بەخاڵەکانی پەیوەندیدار بە دۆخی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە خاڵی سێیەمدا راگەیەندرا ” ئەنجومەنی ناوەندی لەو باوەڕەدایە کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبێ بەستنی کۆنگرە ناتوانێت لە ئاست ئەو بەرپرسیارێتییە مێژووییەدابێت کە کەوتۆتە سەرشانی، بۆیە ئەنجومەنەکەمان جەخت دەکاتەوە لەسەر پێویستی بەستنی کۆنگرە کە لەمانگی شوباتی ٢/٢٠١٨ تێنەپەڕێت و لەو بوارەدا ئامادەیی هەماهەنگین لەگەڵ ئۆرگانە پەیوەندیدارەکان بۆ بەستنی کۆنگرە”.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *