shadow

ئەمرۆ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە شاری سلێمانی کۆبووەوە و تێیدا بڕیاردرا  په‌رله‌مانی كوردستان، له‌سه‌ر هه‌ندێك بنچینه‌ی یاسایی و ئابوری و سیاسی پێویسته‌ به‌زووترین كات كارا بكرێته‌وه‌ و  وه‌فدێكی یه‌كێتی، په‌یامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی، بۆ چۆنیه‌تی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، له‌م دوو رۆژه‌دا ده‌گه‌یه‌نێته‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی. وه‌فدی یه‌كێتی-یش بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ پارتی له‌سه‌ر نه‌خشه‌رێگای یه‌كێتی و ریفراندۆم، هه‌مان بنچینه‌، بۆ پارتی و لایه‌نه‌كانی دیكه‌، رون ده‌كه‌نه‌وه‌.

ده‌قی به‌لاغه‌كه‌…

رۆژی (7/9/2017) به‌سه‌رپه‌رشتی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی، كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی له‌سلێمانی ئه‌نجامدرا.

له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا، به‌گیانێكی پڕ له‌هه‌ستی به‌رپرسیارێتی، گفتوگۆی هه‌ڤاڵانه‌ له‌سه‌ر پرسه‌ چاره‌نوسازه‌كانی: ریفراندۆم، چۆنیه‌تی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، گرفته‌كانی ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان، ئاماژه‌ پۆزه‌تیڤ و نه‌گه‌تیڤه‌كانی جیهان و ناوچه‌كه‌و ناو عێراق له‌مه‌ڕ ریفراندۆم، درێژه‌پێدانی دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان، گفتوگۆی تێرو ته‌سه‌لیان له‌باره‌وه‌كرا. سه‌ره‌نجام، بڕیاردرا.

یه‌كه‌م/ په‌رله‌مانی كوردستان، له‌سه‌ر هه‌ندێك بنچینه‌ی یاسایی و ئابوری و سیاسی پێویسته‌ به‌زووترین كات كارا بكرێته‌وه‌.

دووه‌م/ وه‌فدێكی یه‌كێتی، په‌یامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی، بۆ چۆنیه‌تی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، له‌م دوو رۆژه‌دا ده‌گه‌یه‌نێته‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی. وه‌فدی یه‌كێتی-یش بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ پارتی له‌سه‌ر نه‌خشه‌رێگای یه‌كێتی و ریفراندۆم، هه‌مان بنچینه‌، بۆ پارتی و لایه‌نه‌كانی دیكه‌، رون ده‌كه‌نه‌وه‌.

هەواڵی پەیوەست

Comments

  1. Mehdy M Jabari    

    هیوادارم ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یش وه‌کو کۆبوونه‌وه‌کانی تر نه‌بێت که‌ ساڵانێکی دوور ودرێژه‌ بـه‌م کۆبوونه‌وانه‌ که‌ قه‌ت کۆتایـی نایه‌ت وهه‌میشه‌ قسه‌ی بۆش وبه‌تاڵ زیاترنیه‌ ،بێ ئه‌نجام نه‌بێت ،کۆبوونه‌وه‌کانی سه‌رکردایه‌تی و کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رکردایه‌تی له‌ گه‌ڵ حیزبه‌کانی تردا له‌ ژمار نایه‌ت که‌چی هه‌مان تاس وهه‌مان حه‌مامه‌۰
    ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ناوچه‌ داگیرکراو و ته‌عریبکراوه‌کان به‌ ” ناوچه‌ کێشه‌ لـه‌
    سه‌ره‌کان ” ناووزه‌د ئه‌که‌ن۰۰مایه‌هیوادارم ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یش وه‌کو کۆبوونه‌وه‌کانی تر نه‌بێت که‌ ساڵانێکی دوور ودرێژه‌ بـه‌م کۆبوونه‌وانه‌ که‌ قه‌ت کۆتایـی نایه‌ت وهه‌میشه‌ قسه‌ی بۆش وبه‌تاڵ زیاترنیه‌ ،بێ ئه‌نجام نه‌بێت ،کۆبوونه‌وه‌کانی سه‌رکردایه‌تی و کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رکردایه‌تی له‌ گه‌ڵ حیزبه‌کانی تردا له‌ ژمار نایه‌ت که‌چی هه‌مان تاس وهه‌مان حه‌مامه‌۰
    ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ناوچه‌ داگیرکراو و ته‌عریبکراوه‌کان به‌ ” ناوچه‌ کێشه‌ لـه‌
    سه‌ره‌کان ” ناووزه‌د ئه‌که‌ن۰۰مایه‌ی شه‌رمه‌زارییه‌ی .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *