shadow

تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ تویته‌ر، چه‌ند ئه‌كاونتێكی داخست كه‌ په‌یوه‌ندییان به‌چه‌كدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌عێراق‌و شام (داعش)ه‌وه‌ هه‌یه‌.
ماڵپه‌ڕی (ئه‌فكار نیوز) بڵاویكرده‌وه‌، له‌دواین هه‌نگاودا تویته‌ر په‌یجی ویلایه‌تی نه‌ینه‌وای چه‌كدارانی داعشی داخستوه‌، چونكه‌ له‌ڕێگه‌ی ئه‌و په‌یجه‌وه‌، كار‌و چالاكی گروپه‌ چه‌كداره‌كانی داعش بڵاوده‌كرێنه‌وه‌.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، پێنج ئه‌كاوتنی تری له‌په‌یجه‌كانی تویته‌ر داخستوه‌، كه‌ ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌بران.

به‌گوێره‌ی ئه‌و ڤیدیۆ‌و وێنانه‌ی له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردودا له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعش له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، چه‌ندین حاڵه‌تی كوشتن‌و سه‌ربڕین‌و له‌ناوبردنی مرۆڤ ده‌بینرێت، كه‌ به‌وته‌ی‌ چاودێر‌و لێكۆڵیاران، هاندانن بۆ توندوتیژی.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *