shadow

تورکیا رەخنە لە ستراتیژی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش دەگرێت و رایدەگەیەنن ” دەبێت ھاوپەیمانان دەستبەرداری ستراتیژییەکانیان بن بۆ چارەسەری دۆی سوریا و عێراق .

لە میانی پێشوازیکردن لە شاندێکی پەرلەمانی ئەوروپا ، مەولود چاوش ئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە : ستراتیژییەکانی وڵاتانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەوەیان ڕوونکردەوە کە ، چارەسەری کێشەکانی سوریا و عێراق ، بە رێگەی سەربازی نابێت و دەبێت بگەرێنەوە سەر رێگە چارەی سیاسی .

مەولود چاوش ئۆغلۆ دەشلێت ماوەی زیاتر لە ١٠ مانگە ٦٠ وڵات لە ناو ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی نەیانتوانیوە ، بگەنە ستراتیژێکی گشتگیر بۆ چارەسەری قەیرانەکانی سوریا و عێراق.

سەبارەت بە رۆیشتنی توندڕەوەکان وڵاتانی ئەوروپا بۆ ناو خاکی سوریا و پەیوەندی کردنیان بە داعشەوە (وەزیری دەرەوەی تورکیا) ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە: ئەنکەرە لەسەر ھەموو دەروازە سنورییەکان ھەموو رێکارە ئەمنییەکانی گرتۆتە بەر بۆ بەرگرتن لە رۆیشتنی ئەو تونڕەوانە بۆ ناو خاکی سوریا ، بەڵام ئەوانەی کە ھەموو رێگاکان تاقی دەکەنەوە بۆ چوونە ناو داعش لە سوریا ، رێگرتن لێیان کارێکی ئاستەمە.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *