shadow

وه‌ك كاردانه‌وه‌ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدانی‌ ڕیفراندۆم له‌لایه‌ن هه‌رێمی‌ كوردستانه‌وه‌، كۆمپانیای‌ توركش ئێرلاینی‌ توركی‌ سه‌رجه‌م گه‌شته‌كانی‌ بۆ هه‌ولێر ڕاگرت، فڕۆكه‌خانه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ سلێمانیش ڕونكردنه‌وه‌ ده‌دات و جه‌ختده‌كاته‌وه‌ له‌سه‌ر ئاسایی به‌ڕێوه‌چونی‌ گه‌شته‌كانی‌ ئه‌و كۆمپانیایه‌ بۆ سلێمانی‌.

ته‌لار فایه‌ق به‌ڕێوه‌به‌ری‌ فڕۆكه‌خانه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ هه‌ولێر له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كی‌ بۆ سایتی ئەنجومەنی ناوەندی نێردراوه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كردوه‌، “ئێستا توركش ئێرلاین گه‌شته‌كانی بۆ هه‌ولێر ڕاگرتوه‌و هۆكاره‌كه‌ی‌ نازانین”.

سه‌باره‌ت به‌گه‌شته‌كانی‌ دیكه‌ی‌ ئه‌و فڕۆكه‌خانه‌یه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌داوه‌، سه‌رجه‌م گه‌شته‌كانی‌ دیكه‌ی‌ فڕۆكه‌خانه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ هه‌ولێر ئاسایین”.

به‌ڕێوه‌به‌ری‌ فڕۆكه‌خانه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ هه‌ولێر ئه‌وه‌شی‌ ئاشكراكردوه‌، به‌دواداچون بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن تاوه‌كو بزانن بۆچی توركش ئێرلاین گه‌شته‌كانی بۆ هه‌ولێر هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه‌.

له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ تاهیر عه‌بدوڵڵا به‌ڕێوه‌به‌ری‌ فڕۆكه‌خانه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ سلێمانی‌ ڕايگه‌یاند، “گه‌شته‌كانی‌ توركش ئێرلاین بۆ سلێمانی‌ ئاساییه‌و تائه‌م ساته‌ وه‌خته‌ ڕاینه‌گرتوه‌”.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *