shadow

بزانە چی پەیامێکی پێدا ناردووە.. مەسعود بارزانی بەنهێنی و دوور لە چاوی کامێراکان برایەکی ناردوە بۆ ئێران

پارتی دیموکراتی کوردستان گفتوگۆی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەنجام داوە بۆ تاوتوێکردنی ئاڵۆزیی پەیوەندیی نێوانیان بە هۆی پرسی ئەنجامدانی ڕیفراندۆمەوە و نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستانیش لە تاران دەڵێت: ״بە پێی زانیاریی ئێمە پارتی بە ئێرانییەکانیان وتووە نەدەبوو ڕیفراندۆم بکەین و کە کردووشمانە لەگەڵ ئەوەین پەیوەندییەکانمان بەرینەوە قۆناغی پێش ڕیفراندۆم״.

بە پێی هەواڵێکی رۆژنامەی ئاژانس سیداد بارزانی برای مەسعود بارزانی بە نوێنەرایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێراندا گفتوگۆی کردووە بۆ کۆتاییهێنان بە ئاڵۆزیی پەیوەندیی نێوانیان بە هۆی ڕیفراندۆمەوە.

نازم دەباغ، نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران وتى: ״کۆبوونەوەکان لە ئێستادا کۆبوونەوەی حزبین نەک کۆبوونەوەی فەرمی لە نێوان حکومەت ‌و بەرپرسانی باڵای ئێراندا، ئەو کۆبوونەوەیە لە ڕێگەی کونسوڵگەرییەکانی ئێرانەوە لە هەرێمی کوردستان ڕێک خراوە״.

وتیشی: ״ئەوەندەی زانیاریمان هەبێت لەو کۆبوونەوانەدا پارتی بە ئێرانییەکانی وتووە نەدەبوو ڕیفراندۆم بکەین کە کردووشمانە لەگەڵ ئەوەین پەیوەندییەکانی نێوانمان بەرینەوە قۆناغی پێش ڕیفراندۆم، دەشمانەوێت لەگەڵ بەغدا کێشەکان بە دیالۆگ و گفتوگۆ چارەسەر بکرێت״.

 

 

 

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *