shadow

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 14-2-2018 به‌ هه‌زاران كه‌س له‌ ئه‌ندامان و لایه‌نگران و كه‌سوكاری شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌ و چین و توێژه‌كان سه‌ردانی مه‌زاری مامیان کرد له گردی ده‌باشان و به‌ڵێنی وه‌فاداری و خۆشه‌ویستی بۆ سه‌رۆك مام جه‌لال دووپات كرده‌وه‌.

یه‌کێتییه‌کان له‌سه‌ر مه‌زاری سه‌رۆک مام جه‌لال داوا ده‌که‌ن که‌ حزبه‌که‌یان له‌ زووترین کاتدا کۆنگره‌ی خۆی ببه‌ستێت و یه‌کڕیزی و یه‌کێتی ناو یه‌کێتی بپارێزرێت.
ئەوەیش لە کاتێکدا سبەینێ پێنج شەممە لە کۆبوونەوەی هاوبەشی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و ئەنجومەنی ناوەندی بەسەرپەرشتی هەڤاڵ کۆسرەت رەسوڵ پرسی بەستنی کۆنگرە یەکلای دەبێتەوە و رۆژی ئەنجامدانی کۆنگرەی چوارەم دیاری دەکرێت.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *