shadow

بە ئامادەبوونی جێگرانی سکرتێری گشتی و ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و هەڤاڵ عادل موراد سکرتێری ئەنجومەنی ناوەندی و هەڤاڵانی سکرتارییەتی ئەنجومەنی ناوەندی و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی ناوەندی ، ئەندامان و کادیران و نوێنەرانی حزب و لایەنە سیاسییەکان ، مەراسیمی پرسەی  هەڤاڵ (نازم کەرکوکی) فەرماندەو پێشمەرگەی پارتیزان و ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی لە مزگەوتی ئەحمەدی حاجی عەلی لە شاری سلێمانی بەرێوەچوو.

بەرەبەیانی رۆژی سێ شەممە 22/8/2017 هەڤاڵ (نازم کەرکوکی) فەرماندە و تێکۆشەری دێرین و ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، بەهۆی بریندارییەکەیەوە لەشەری دەستەویەخە و دوای ململانێی لەگەڵ برینەکانی لە یەکێک لەنەخۆشخانەکانی شاری ئۆپسالای وڵاتی سوید دڵە گەورەکەی لەلێدان کەوت و بەیکجاری ماڵئاوایی لە خانەوادە و هاورێ و هاوسەنگەرانی کرد و بەرەبەیانی سێ شەممە 29/8/2017 تەرمەکەی لەرێی فرۆکەخانەی سلێمانیەوە گەیشتەوە خاکى نیشتیمان و کاتژمێر 7ی سەرلەبەیانی لە مزگەوتی ئەحمەدی حاجی عەلی ەوە لە رێورەسمێکی شایستەدا بەرە و گوندی (چەم سورخاو) بەرێکرا و لەوێ بەخاک سپێردرا.

 

 

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *