shadow

بەرەبەیانی ئەمرۆ سێ شەممە 29/8/2017 تەرمی هەڤاڵ (نازم کەرکوکی) فەرماندەو پێشمەرگەی پارتیزان و ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی لەرێی فرۆکەخانەی سلێمانیەوە گەیشتەوە خاكى نيشتيمان و کاتژمێر 7ی سەرلەبەیانی لە مزگەوتی ئەحمەدی حاجی عەلی ەوە لە رێورەسمێکی شایستەدا بەرە و گوندی (چەم سورخاو) بەرێکرا و لەوێ بەخاک سپێردرا.

بە ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و هەڤاڵ عادل موراد سکرتێری ئەنجومەنی ناوەندی و هەڤاڵانی سکرتارییەت و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی ناوەندی و نوێنەرانی حزب و لایەنە سیاسییەکان لەمەراسیمێکی شایستەدا تەرمی (نازم کەرکوکی) فەرماندە و پێشمەرگەی پارتیزان و ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی (ی،ن،ک) لە مزگەوتی ئەحمەدی حاجی عەلی بەرەو ناحیەی قادرکەرم بەرێکرا و لە گوندەکەی خۆی لە (چەم سورخاو) بەخاک سپێردرا.

لەرێورەسمی باخاکسپاردنی تەرمی (نازم کەرکوکی) دا هەڤاڵ حاکم قادر حەمەجان ئەندامی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی وتاری یەکێتی نیشتیمانی کوردستانی پێشکەشکرد و ئاماژەی بە خەبات و تێکۆشانی هەڤاڵ نازم کەرکوکی پێشمەرگەی دێرین و دانەبڕاو و پارتیزانی رۆژانی سەختی خەبات کرد.

پاشان هەڤاڵ ئارام حەمەی مینا بەناوی بنەماڵەوە سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ سەرجەم ئەو کەسانە دەربڕی کە هاوبەشی ئەم خەمە گەورەیە بوون و لەوبارەوە درێژەدان بە رێبازی شەهیدان و خەباتگێرانى دووپاتکردەوە.

 

بەرەبەیانی رۆژی سێ شەممە 22/8/2017 هەڤاڵ (نازم کەرکوکی) فەرماندە و تێکۆشەری دێرین و ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، بەهۆی بریندارییەکەیەوە لەشەری دەستەویەخە و دوای ململانێی لەگەڵ برینەکانی لە یەکێک لەنەخۆشخانەکانی شاری ئۆپسالای وڵاتی سوید دڵە گەورەکەی لەلێدان کەوت و بەیکجاری ماڵئاوايی لە خانەوادە و هاورێ و هاوسەنگەرانی کرد.

رۆژی چوارشەممە (30/8/2017) پرسەکەی لە مزگەوتی ئەحمەدی حاجی عەلی يه لە شاری سلێمانى

 

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *