shadow

لەمیانەى بەرێوەچونی هەڵمەتی هەڵبژاردنەكان بۆ هەردوو لیستی ژمارە (77) ی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بۆ ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێم و (266) ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ 18/4/2014 فەرمانبەرانی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە کەل و پەلی بانگەشە لە لۆگۆ و تیشێت و کڵاو و کارنامە و کارتی کاندیدەکانی یەکێتی بۆ هەردوو لیستەکە و زەرفی خۆڵ بۆ بەپاک راگرتنی ژینگە پێکەشی هاوڵاتیان و ئەو خێزانانە دەکرد کە بۆ گەشت و سەیران روویان لە هاوینە هەوارەکانی دووکان و مێرگەپان و سەیرانگاکانی دەووروبەریان کردبوو.

گەشتیاران وێرای دەربڕینی خۆشحاڵیان  پاڵپشتی خۆیان بۆ هەردوو لیستی یەکێتی بۆ ئەنجومەنی پارێزگاکان ژمارە (77) و ئەنجومەنی نوێنەران ژمارە (266) دوپاتدەکردەوە.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *