shadow

حوسییەکان خانووەکەی عەلی عەبدوڵا ساڵح، سەرۆکی پێشووی یەمەنیان لە سەنعا تەقاندەوە و، میدیاکانی ئێرانیش رایانگەیاند، عەلی عەبدوڵا ساڵح لەلایەن حوسییەکانەوە کوژرا.

ئاژانسی میهری ئێرانی بڵاویکرده‌وه‌: “دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 4ی کانوونی یه‌که‌می 2017، عەلی عەبدوڵا ساڵح، سەرۆک کۆماری پێشووی یەمەن لە کاتی هەڵاتنی لە سەنعای پایتەختی یەمەن کوژراوە”.

ئاژانسه‌که‌ ئه‌وه‌شی بڵاوکردووه‌ته‌وه‌: “لەگەڵ عەلی عەبدڵا ساڵح دا عارف زوکا جێگری و یاسر غەوازی ئەمینداری گشتی کۆنگرەی نەتەوەیی یەمەن کوژراون”.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *