shadow

 

هەڤاڵ كۆسرەت رەسوڵ عەلی و عادل موراد سكرتێری ئەنجومەنی ناوەندی جەختیان کردەوە لەسەر كۆتایی هێنان بەناكۆكییەكانی ناوخۆو بەستنی گۆنكرەیەكی پاك و شەفاف لە كاتێکی نزیكی گونجاودا.
ئێوارەی رۆژی چوار شەممە ٢٠١٨/٢/٧ هەڤاڵ كۆسرەت رەسوڵ جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان بەمەبەستی هەواڵ پرسین و بەئاگابوون لە تەندروستی سەردانی عادل مورادی كرد، لە دیدارێكدا كە هەڤاڵان ئەندامانی سەركردایەتی ئاڵا تاڵەبانی و فەرید ئەسەسەردو سیروانی كوێخا نەجم و سامان گەرمیانی و چەتۆ ساڵح كادری پێشكەوتوو ئامەدەی بوون، هەردوولا هاوڕابوون لە پەلەكردن لە بەستنی كونگرەی چواری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە رەنگدانەوەی داوای رەوای كادیرو ئەندام و جەماوەری بێت.


هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *