shadow

 

سەرلەبەیانی ئەمرۆ سێ شەممە 14/11/2017 بە ئامادەبوونی هەڤاڵانی سکرتاییەت و ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی ئەنجومەنی ناوەندی و هاورێ و هاوسەنگەرانی، تەرمی تێکۆشەری دێرین (سدیق بەکر محەمەد) ناسراو بە (سدیقە رەش) هاوسەری لەیلا کەرکوکی ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی لە گۆرستانی بەکرەجۆ بەخاک سپێردرا.

لە بروسکەیەکی ماتەمینیدا ئەنجومەنی ناوەندی پرسە و سەرەخۆشی لە هەڤاڵ ( لەیلا کەرکوکی) ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی کرد بەبۆنەی کۆچی دوایی هاوسەرەکەیەوە.

لەبروسکەکەدا هاتووە: بەداخ و پەژارەوە هەواڵی کۆچی دوایی (سدیق بەکر محەمەد ) هاوسەری بەرێزتانمان بیست، بۆ ئەو خەمەتان پرسە و ماتەمینی قوڵی ئەنجومەنی ناوەندیتان پێ دەگەیەنین و بەشداریی خەمتانین، لەرێی بەڕێزتانەوە پرسەو سەرەخۆشی سکرتارییەت و هەڤاڵانی ئەنجومەنی ناوەندی ئاڕاستەی یەک بەیەکی ئەندامانی خانەوادەو بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، داواکارین لەپەروەردگار گیانی کۆچکرد و بە بەهەشتی فراوانی شادبکات، ئارامیی و دڵنەواییش بەئێوەو هەمو لایەک ببەخشێت و ئەوە دوایین ناخۆشی و خەمتان بێت.

 

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *