shadow

دويَني پێنچشه‌ممه‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی نیو كاتژمێر له‌ كار كه‌وت و له‌ سه‌رانسه‌ری جیهاندا وه‌ستا، ئه‌وه‌ش بووه‌ مایه‌ی ناڕه‌زایی به‌كارهێنه‌رانی.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی پێگه‌ی فۆربس سه‌باره‌ت به‌و وه‌ستانه‌ كه‌مه‌ی فه‌یسبوك، ئه‌و كۆمپانیایه‌ بڕی 500 هه‌زار دۆلار زیانی كردووه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش بڕێكی كه‌مه‌ بۆ ئه‌و كۆمپانیایه‌، چونكه‌ داهاتی كۆمپانیای فه‌یسبوك بۆ چاره‌كی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ 2 ملیارو 500 ملیۆن دۆلاره‌، واته‌ له‌ كاتژمێرێكدا نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن دۆلار داهاتی هه‌یه‌.

له‌ كاركه‌وتنی ئه‌مڕۆی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك به‌ دڕیژخایه‌نترین وه‌ستان داده‌نرێت له‌ ساڵی 2010ه‌وه‌، تائێستاش كۆمپانیایه‌ هیچ لێدوانێكی به‌ فه‌رمی ڕانه‌گه‌یاندووه‌ سه‌باره‌ت به‌و هه‌ڵه‌ ته‌كنیكه‌.

جێی ئاماژه‌ پێكردنه‌ كه‌ فه‌یسبوك له‌ ساڵی 2010دا هه‌ڵه‌یه‌كی ته‌كنیكی تێكه‌وت و ماوه‌ی 2 كاتژمێرو نیوی خایاند.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *